Episode Synopsis "هه‌له‌و واشنتن"
له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێـکدا ڕکابه‌ره‌کان بانگه‌شه بۆ به‌رنامه‌کانیان ده‌که‌ن و ڕه‌خنه له به‌رنامه‌کانی یه‌کتر ده‌گرن و باسی هه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ریان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت گرژی له نێوانیاندا زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی لایه‌نگر و هه‌وادارانی حزبه‌کان بگاته ئاستێـکی توندوتیژی که تیایدا به چه‌ک ته‌قه بکرێت و ژیانی خه‌ڵـکی پـێ بخرێته ژێر مه‌ترسـیـیه‌وه، ئه‌وا ده‌بێته حاڵه‌تێـکی نائاسایی و مه‌ترسی دروسـتده‌کات که‌وا بۆ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانیش به‌رده‌وام بـبێت. کێ له‌مه به‌رپـرسیاره؟ ئایا حزبه‌کان یان ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کان یانیش تایبه‌تمه‌ندیـیه‌کی کۆمه‌ڵگاکه‌یه وه‌ک به‌شێـک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هه‌میشه نائارام و پـڕ کێشه؟. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی له نێو لایه‌نگری حزبه‌کاندا هه‌یه بۆخۆی نیشـانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێـکی ڕاسته‌قینه‌یه که هه‌ره‌چه‌نده باس له مه‌ترسی ڕوودانی فرتوفێڵ ده‌کرێت و کێشه‌ی ته‌کنیکی له ڕێـکخسـتنی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا هه‌یه، وه‌کو کێشه‌ی لیسـتی ناوه‌کان. ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوون که موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون: تاریق جه‌وهه‌ر، وته‌بێژی فه‌ررمی لیستی 102 یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان. بـێسـتوون فایه‌ق، کاندیدی لیسـتی 117 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.